بەڕێوەبەری ناحیەی هەریر ئاشكرایكرد ناحیه‌كه‌ لە قۆناغێکی مەترسیداردایه‌

  2020-07-07 22:22      146 جار بینراوە        کۆمێنت
دۆخی كۆرۆنا لەو ناحیه‌یه‌ مەترسیدارە و لە لێواری كارەساتدایە

كاروان كەریم خان، بەڕێوەبەری ناحیەی هەریر، لە راگەیەندراوێكدا  بڵاویكرده‌وه‌، دۆخی كۆرۆنا لەو ناحیه‌یه‌ مەترسیدارە و لە لێواری كارەساتدایە.
لەبه‌شێكی‌ راگەیەندراوەكەدا هاتووە: بە پێی ئەگەر و ئەنجامی پشکنینەکان و رێژەی تووشبووان دەبێ رایبگەیەنین کە لە قۆناغێکی مەترسیدار و لێواری کارەساتداین.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو "بە رەچاوکردنی دۆخەکە و باری گوزەرانی ھاوڵاتیان رێکارەکانمان بە مەرجی پابەندبوونی ھاووڵاتیان، نەگەیاندە بەرزترین ئاست، کە بریتییە لە کەرەنتین".
وتیشی: "ھەر لەو سۆنگەیەوە بە راوێژ لەگەل قایمقامی قەزای شەقلاوە و پارێزگاری ھەولێر بڕیارماندا بە راگەیاندنی پشوو تا رۆژی دووشەممە رێكەوتی 12/7/2020".
هه‌روه‌ها وتی‌ "لەو ماوەیە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان بە شێوەی ئێشکگری بەردەوام دەبن لە کارە خزمەتگوزارییەکان".
داواشی لە دانیشتوانی شارەدێی هەریر كرد، "ھاوشانی ھێزە ئەمنییەکان و حکومەت ئەرك ببینن و پابەندی تەواوی خۆپارێزی بن و تەندروستی خۆیان و خانەوادەكانیان بپارێزن، بۆ ئەوەی بتوانین دۆخەکە کۆنترۆل بکەین و ژیانی رۆژانەمان ئاسایی بەرینە رێ".
لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا ژمارەیەك هاوڵاتی لە ناحیه‌ی‌ هەریر تووشی پەتای كۆرۆنا بوون و تا دێت ژمارەی تووشبووان روو لە زیادبوون دەكات.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو