تووشبوویەكی كۆرۆنا گیانی لە دەستدا

  2020-07-08 10:17      131 جار بینراوە        کۆمێنت

تووشبوویەكی كۆرۆنا كە پیاوێكی تەمەن 63 ساڵە لە راپەڕین گیانی لەدەستدا كە ماوەی 10 رۆژ لە نەخۆشخانە ماوەتەوە.
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی راپەڕین بڵاویكردەوە، ژمارەی حاڵەتەكانی گیان لەدەستدان لە راپەڕین بۆ 10 حاڵەت بەرزبۆوە.
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی راپەڕین لە كۆتا راگەیەندراویاندا، ئاماری حاڵەتەكانی كۆرۆنا خستەڕوو كە كۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا 287 كەسە كە 176 كەسیان پیاوە و 104 كەسی دیكەیان  ئافرەتە، هەروەها حەوت لەوان منداڵن.
تاوەكو ئێستا 58 كەس ڤایرۆسەكەی تێپەڕاندووە و چاكبوونەتەوە، هەروەها ئەو كەسانەی گیانیان لەدەستداوە، پێنج پیاو و پێنج ژنن.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو