بەهۆی تەقینەوەیەك لە گرێ سپی شەش كەس كوژران

  2020-07-08 10:52      102 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزارەتی بەرگریی توركیا، درەنگانی شەوی ڕابردوو، ئاشكرای كرد تەقینەوەیەك لە شارۆچكەی گرێ سپی لە باكووری رۆژهەڵاتی سووریا روویداوەو شەش كەسی تێدا كوژراون.
وەزارەتی بەرگریی توركیا لەبارەی تەقینەوەكەی دوێنێی گرێسپی سێشەممە رایگەیاند، تەقینەوەكە لەرێگەی بۆمب ئەنجامدراوەو بریندارەكان بۆ توركیا گوازراونەتەوە، لەنێو قوربانییەكانیشدا سێ منداڵ هەن.
هەروەها روانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاشكرایكرد، تەقینەوەكە لە شارۆچكەی تەئلەبیەز لە باكووری رۆژهەڵاتی سووریاو لە نزیك سنووری توركیا ئەنجامداوە كە بەهۆیەوە 15 كەس بریندار بوون، تەقینەوەكە ئەوەندە بەهێز بووە كە هێشتا تەرمی سێ كەسیان نەناسراوەتەوە.
گرێ سپی، شارۆچكەیەكی رۆژئاوای كوردستانەو ئێستا لەژێر كۆنترۆڵی توركیا و ئەو گرووپە چەكدارانەیە كە توركیا پاڵپشتییان دەكات.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو