لێكۆلەرێكی ئەمریكی: پۆلێنكردنی تیرۆرستی زیاتر لە توركیا دەوەشێتەوە نەك پەكەكە

  2020-07-08 11:38      162 جار بینراوە        کۆمێنت

نوسەرو لێكۆڵەری ئەمریكی لە پەیمانگای ئینتەرپرایز لەمیانەی شایەتیدانێكدا لە بەردەم لیژنەی ئازادی ئاینەكان پێشنیازیكرد، پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)، لەلیستی گروپە تیرۆرستییەكانی ئەمریكا دەربكرێت، چونكە پۆلێنكردنی تیرۆرستی زیاتر لە توركیا دەوەشێتەوە نەك پەكەكە.
مایكڵ رۆبن، نوسەرو لێكۆڵەری ئەمریكی لە پەیمانگای ئینتەرپرایز و بەرپرسی پێشوی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا (پنتاگۆن) لەمیانەی چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ئاژانسی نۆرس پرێس رایگەیاند، دەركردنی پەكەكە لە لیستی گروپە تیرۆرستییەكان لەلایەن ئەمریكاوە، كاریگەری گەورەی دەبێت لە پەیوەندییەكانی نێوان توركیا و ئەمریكا لەبارەی دۆسییەی سوریاوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، پێویستە واشنتن جارێكی دیكە پێداچوونەوە بۆ ئەو هەڵسەنگاندنە "كۆن و ناواقعییە" بكات كە پەكەكەی پێی پۆلێن كردووە.
باسی لەوەشكردووە، پۆلێنكردنی حەماس لە غەززەو داعش لە عیراق و سوریا بە گروپی تیرۆرستی شایستەیە، بەڵام ئەو تۆمەتانەی كە توركیا دەیداتە پاڵ پەكەكە بەوەی داعش هاوبەشی پەكەكەیە ناڕەوایە، پارتی كرێكارانی كوردستان تا ئێستا كارێكیان ئەنجامنەداوە كە ئەمریكییەكان پێی شەرمەزاربن.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەو كەسانەی كە پەكەكە بەئامانجیان دەگرێت لەیاسا دەرچووەكان و تیرۆرستانن، ئەو كەسانەن كە ویلایەتە یەكگرتوەكانیش بە دوژمنی خۆی ناویان دەبات.
رونیشیكردەوە، توركیا لە رابردوودا چەندین زانیاری هەواڵگری ناڕاست و دەستكاریكراوی تا دورترین ئاست لەسەر پارتی كرێكارانی كوردستان داوە بە ئەمریكا، لە ئێستادا دەبێت پێداچوونەوە بە پەیوەندییەكانمان لەگەڵ توركیا بكەین و بشپرسین ئایا بەڕاستی توركیا هاوپەیمانی ناتۆیە؟، وتیشی: توركیا دەوڵەتێكی پاڵپشتیكارە لە تیرۆر، پۆلێنكردنی توركیا لە ریزی تیرۆرستان لە توركیا زیاتر دەوەشێتەوە، نەك لە پارتی كرێكارانی كوردستان، هێزەكانی توركیا چوبێتنە هەر ناوچەیەكەوە ئەو شوێنە بووە بە پەناگەی تیرۆرستان، تاوانی پاكتاوی رەگەزیتێدا ئەنجامدراوە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو