وەفدی ی.ن.ك و یەكگرتووی ئیسلامی كۆبوونەوە

  2020-07-08 12:08      114 جار بینراوە        کۆمێنت

كەمێك پێش ئێستا وەفدی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و یەكگرتووی ئیسلامی كۆبوونەوەو تیایدا، پێشهاتە سیاسی و ئابوورییەكان تاوتوێ دەكەن.
دوای كۆتایی هاتنی كۆبوونەوەكە لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكە خرایەڕوو.
جەزا سەید مەجید لێپرسراوی مەڵبەندی 1 ی رێكخستنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند، پێویستە پێكەوە قەیرانەكان تێپەڕێنین و دەبێت گوزەرانی خەڵك چاك بكرێت، وتیشی: هاوسەرۆكەكانی یەكێتی بڕوای تەواویان بە تەبایی نێوان لایەنەكان هەیە.
یەكگرتووی ئیسلامیش رایگەیاند، ئەوان لەگەڵ پڕۆژەی لامەركەزین و پشتیوانی لێدەكەن.
ئاماژەیان بەوەشكرد، پێویستە حكومەت بودجەی زیاتر بۆ كۆنترۆڵكردنی كۆرۆنا تەرخان بكات و نابێت دەست بۆ مووچەی فەرمانبەران ببرێت و بڕینی مووچەی فەرمانبەران دەبێت كۆتایی پێبێت.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو