ژمارەیەك بۆمب پووچەڵ كرانەوە

  2020-07-08 12:13      119 جار بینراوە        کۆمێنت

لەبەیاننامەیەكدا كە كۆپیەكی دەستی puknow كەوتووە، بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی تەقەمەنی كەركوك ئاشكرایكرد كە توانیویانە 25 بۆمب لە ناحیەی رەشادی سەر بە پارێزگای كەركوك پووچەڵ بكەنەوە.
بەپێی بەیاننامەكە، دوای ئاگاداركردنەوەیان لە بوونی چەند تەنێكی نامۆ لە نزیك گوندی نۆفڵ لە ناحیەكە، تێمێكی بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی تەقەمەنی چۆتە شوێنەكەو دوای گەڕان و پشكنین 25 بۆمب و هاوەنێكی جۆری 60 ملم دۆزراونەتەوەو بە پێی پێوەرەكان لەناو براون.
ئامادەكردنی: هاوناز شەوكەت

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو