بەڕێوەبەری FBI گەورەترین هەڕەشەی سەر ئەمریكا ئاشكرا دەكات

  2020-07-08 13:02      246 جار بینراوە        کۆمێنت

بەڕێوەبەری نوسیگەی لێكۆڵینەوەی ئەمریكا ئاشكرایكرد كە ئەو كاری سیخوڕی و دزینەی كە چین ئەنجامی دەدەن، گەورەترین هەڕەشەن لەمەودای دوور لەسەر دواڕۆژی ئەمریكا.
كریستۆفەر رای، بەڕێوەبەری نوسیگەی لێكۆڵینەوەی ئەمریكا لە وتارێكیدا بۆ پەیمانگای هادسن لە واشنتۆن باسی لە هەڵمەتێكی فراوانی حكومەتی چین كرد، بۆ تێكدانی ژیانی ئەمریكا.
ئاماژەی بەوەشدا كە ئێستا حكومەتی چین تەنانەت هاووڵاتیانی خۆشی بە ئامانج دەگرێت كە لەدەرەوەی خاكەكەیان دەژین و زۆریان لێدەكەن بگەڕێنەوەو هەروەها هەموو ئەو توێژینەوە ئەمریكییانەی ئەنجامدەدرێن لەسەر ڤایرۆسی كۆڕۆنا، لەلایەن چین دووچاری مەترسیی دەبنەوە.
باس لەوەشكرد، هیچ مەترسییەك لەوانە گەورەتر نین و ئێستا چین لەئاستی دەوڵەتەوە بەهەر شێوەیەك بۆی بكرێت هەوڵدەدا ببێتە گەورەترین هێزی سەرزەمین.
لەو وتارەیدا كە دوێنی سێشەممە پێشكەشی كردو نزیكەی سەعاتێكی خایاند، بەڕێوەبەری FBI وێنەیەكی رەشی بۆ دەستوەردانەكانی چین كێشا كە بریتین لە هەڵمەتێكی فراوانی سیخوڕیی ئابووری و دزینی زانیاری و پارەو هەروەها چالاكیی سیاسیی نا یاسایی و پەنابردنە بەر بەرتیل و هەڕەشەو كاریگەریی دروستكردن لەسەر سیاسیەتی ئەمریكا.
سەرچاوە: BBC
ئامادەكردن و داڕشتنەوە: هاوناز شەوكەت

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو