خاوەنی گۆرانی لیمۆ هەی لیمۆ کۆچی دواییکرد
2020-07-08 15:14     729 جار بینراوە      کۆمێنت
١٩٥٨ لە گەڕەكی تەیراوە- ی شاری هەولێر لە دایک بووە
ئهمڕۆ چوارشهممه 8ی تهموز، هونهرمهندی دێرین و راگهیهندكار شێرزاد عهبدول ڕهحمان، بەھۆی نەخۆشی درێژخایەن لە نەخۆشخانەی رزگاری شاری ھەولێر كۆچی دوایی كرد.
شێرزاد عەبدولرەحمان گۆرانیبێژ و راگەیهندکار. ناوی تەواوی شێرزاد عەبدولرەحمان مامەیە، لە عەشیرەتی نانەکەلییە، ساڵی ١٩٥٨ لە گەڕەكی تەیراوە- ی شاری هەولێر لە دایک بووە،
شێرزاد عەبدولرەحمان ساڵی ١٩٧٠ لە رادیۆی كوردی بەغدا بە گۆرانی (دۆستە دۆستە) خۆی خزاندە نێو ھونەر و موزیک، پاشان چەندین گۆرانی دیکەی بڵاوکرایەوە و ناوبانگی دەرکرد. دواتر گۆرانی (لیمۆ ھەی لیمۆ) بۆ ڕادیۆ و تەلەفزیۆن تۆمار دەکات، جگە لەوەش وەک بچووکترین ڕۆژنامەنووس لە ڕۆژنامەی ھاوکاری و گۆڤاری ڕەنگین سەدان ڕێپۆرتاژ بڵاودەکاتەوە،
شێرزاد عەبدولڕەحمان ساڵی ١٩٨٤ لەگەڵ هونەرمەندی بواری شانۆ جیهان ئەحمەد، هاوسەرگیری كردووه و خاوەن ٦ منداڵە ٣ کوڕ و ٣ کچ، بە ناوەکانی (ئیڤان - شیڤان - سۆنیا - ئالان - سۆلین - وارڤان).

بابەتی زیاتر