نوێترین نرخی‌ نه‌وتی‌ خاو بزانه‌

  2020-07-08 17:14      167 جار بینراوە        کۆمێنت
نه‌وتی‌ خاوی‌ برینت به‌ 43.16 دۆلار مامه‌ڵه‌ی‌ پێوه‌كرا

نرخی‌ نه‌وتی‌ خاو له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهاندا به‌جێگیریی‌ مایه‌وه‌‌، ئه‌وه‌ش دوای‌ ئه‌وه‌ی دوێنێ‌ به‌هۆی‌ راگه‌یاندنه‌كانی‌ ئیداره‌ی‌ زانیارییه‌كانی‌ وزه‌ی‌ ئه‌مریكا نرخی‌ نه‌وت به‌رزبووه‌‌ كه‌ تێیدا هاتبوو: به‌رهه‌مهێنانی‌ نه‌وت له‌ ئه‌مریكا له‌مساڵدا به‌ڕێژه‌ی‌ 600 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌ رۆژێكدا كه‌م ده‌بێته‌وه‌.
كاتژمێر 5:12ی‌ ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌‌ 8ی‌ ته‌موز، نرخی‌ هه‌ر به‌رمیلێك له‌ نه‌وتی‌ خاوی‌ برینت به‌ 43.16 دۆلار مامه‌ڵه‌ی‌ پێوه‌كرا‌.
نرخی‌ نه‌وتی‌ خاوی‌ خۆرئاوای‌ تیكساسیش به‌ 40.74 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رملێك مامه‌ڵه‌ی‌ پێوه‌كرا‌.‌.

سه‌رچاوه‌: سایتی‌ ئێف ئێكس نیوز توده‌ی‌
ئاماده‌كردنی‌: رێباز زه‌نگه‌نه‌

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو