فراكسیۆنی یەكێتی بۆ وەزیری تەندروستی عێراق: بڕە دەرمانی هەرێم زیاد بكرێت

  2020-07-08 20:21      114 جار بینراوە        کۆمێنت

وەفدێكی فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوای لەوەزیری تەندروستی عێراق كرد بڕە دەرمانی هەرێم زیاد بكرێت.
ئەمڕۆ وەفدێكی فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە بەغدا لەگەڵ وەزیری تەندروستی عێراق كۆبوونەوە، دوای كۆبوونەوەكەش لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا  جوان ئیحسان سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی رایگەیاند لەكۆبوونەوەكەدا داواكاری هاوڵاتیانیان گەیاندۆتە وەزیری تەندروستی بەتایبەت لەسەڵاحەدین و خورماتوو و خانەقین و كەركوك بەمەبەستی خۆپاراستن لەڤایرۆسی كۆرۆنا.
جوان ئیحسان ئاماژەی بەوەشكرد كە یەكێتی گرنگییەكی زۆر بە سێكتەری تەندروستی دەدات و هەر لەو رووەشەوە داوایان لەوەزیری تەندروستی كردووە ئەو بڕە دەرمانەی بۆ هەرێم دەنێردرێت بەشی داواكاری و پێداویستییەكانی خەڵك ناكات، بۆیە پێویستە وەزارەتی تەندروستی ئالیەتی تر بدۆزێتەوە بۆ ئەوەی ئەو بڕانە زیاتر بكرێت، بەتایبەت كە ئێستا بەهۆی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا لۆدێكی زۆر لەسەر كەرتی تەندروستی هەیەو لەهەمان كاتیشدا كە هەرێم كێشەی ئابووری هەیە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو