لاهور شێخ جەنگی پشتیوانی یەكێتی بۆ پێشمەرگە دێرینەكان دووپاتكردەوە

  2020-07-08 23:00      324 جار بینراوە        کۆمێنت

لاهور شێخ جەنگی لەگەڵ كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكانی كوردستان كۆبۆوەو پشتیوانی یەكێتی بۆ چارەسەركردنی كێشەكانیان دووپاتكردەوە.
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ۲۰۲۰/۷/۸ لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بەئامادەبوونی برهان سەعید سۆفی لێپرسراوی مەكتەبی شەهیدان و تێكۆشەران و مامۆستا ئیكرام لێپرسراوی بۆردی تێكۆشەران و چرا عومەر لێپرسراوی بۆردی شەهیدان لەگەڵ كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكانی كوردستان كۆبۆوە.
سەرەتایی كۆبونەوەكە لاهور شێخ جەنگی باسی لە ڕۆڵ و پێگەی پێشمەرگە دێرینەكانی كرد، ستایشی خەبات و تێكۆشان و قەرەمانیەتی كردن و خەباتی شاخ و شارو بەرگری كردنیان لەخاك و نیشتیمان و یەكێتی بەرز نرخاند.
دواتر گفتووكرا دەربارەی كێشەو گیروگرفتەكانی كۆمەڵەكە، كەبەهۆی كەمكردنەوەی موچەو ئیمتیازاتەكانیان ناڕەزایەتی پێشمەرگە دێرینەكان و خانەنشینانی لێكەوتەوە.
لای خۆیەوەهاوسەرۆكی یەكێتی نیشتیمان كوردستان لاهور شێخ جەنگی پشتیوانی خۆی بۆدووپات كردنەوە، كە وەك یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لەهەوڵدان چارەسەری گونجاو بۆ كێشەكان بدۆزنەوە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو