لەكوردستان هەمان دەرمانی چارەسەری كۆرۆنا بەرهەمدێت كە وڵاتان بەكاریدەهێنن

  2020-07-08 23:16      155 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند پێشوازی لە بەرهەمهێنانی دەرمانی (Favipiravir) لەهەرێمی كوردستان دەكەین.
لەڕاگەیەندراوێكدا وەزارەتی تەندروستی لەبارەی دۆزینەوەو دروستكردنی دەرمانی چارەسەری ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاویكردەوە، لە درێژەی هەوڵ و چالاكیەكانی جیهانی بۆ دۆزینەوە و دروستكردنی دەرمانی چارەسەری نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID19 بە خۆشحاڵیەوە لە هەرێمی كوردستان هەمان دەرمانی دژە ڤایرۆسی (Favipiravir)  بە ناوی (فابیڤیر) كە لەلایەن هەندێك لە وڵاتانی وەكو ڕوسیا و ژاپۆن و وڵاتانی دیكە بەكاردێت و لەڕێنماییەكانی چارەسەری عێراق و هەرێمی كوردستان بە یەكێك لە دەرمانەكانی بواری چارەسەری ئەو نەخۆشییە دادەنرێت، لەئێستادا لەلایەن كۆمپانیای خۆماڵی ئاوامێدیكا لەهەرێمی كوردستان بەهاوكاری و هەماهەنگی سەنتەرە پسپۆڕییەكانی جیهانی بەرهەمهێندراو دەستكرا بە دابەشكردن بۆ كەمكردنەوەی ئاستی توندی نەخۆشییەكە و نیشانەكانی و كەمكردنەوەی ڕێژەی مردن.
هەر لەڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لەم بەرهەمە خۆماڵیە دەكات و پاڵپشتی و پشتگیری دەردەبڕین كە لەسەر ئاستی عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەم دەرمانە لە هەرێمی كوردستان كەوتە بواری بەرهەمهێنان.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو