ئێران و سووریا رێككەوتنێكی گشتگیری سەربازیان واژۆ كرد

  2020-07-08 23:55      156 جار بینراوە        کۆمێنت
ئەرشیف.. ئاڵای سووریاو ئێران لەناو سوپای سووریا دەشەکێتەوە

ئێران و سووریا رێككەوتنێكی گشتگیریان بۆ هاوكاری سەربازی لەنێوان هەردوو وڵات واژۆ كرد.
ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاوكردەوە ئێران و سووریا رێككەوتنێكی گشتگیریان بۆ هاوكاری سەربازی لەنێوان هەردوو وڵات واژۆ كردو لەمبارەیەشەوە محەمەد باقری سەرۆكی ئەركانی سوپای ئێران رایگەیاند وڵاتەكەی لەچوارچێوەی رێككەوتنەكە سیستمی بەرگری ئاسمانی سووریا بەهێز دەكات.
باقری ئاماژی بەوەشكردووە كە دەبێت توركیا درك بەوە بكات چارەسەری هەر كێشەیەكی ئەمنی لەگەڵ سووریا، دەبێت بەدانیشتن و گفتوگۆ كردن بێت لەگەڵ لایەنی سووری، نەك بەبوونی لەسەر خاكی سووریا بێت.
وتیشی: توركیا دواكەتووە لەجێبەجێكردنی لێكتێگەیشتنی ئەستانا بۆ دەركردنی تیرۆریستەكان لەسووریا.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو