شەش رۆژ چالاكییەكانی "دیداری سلێمانی بۆ فیلم" بەردەوام دەبێت

  2018-09-11 13:41      284 جار بینراوە        کۆمێنت
دیداری سلێمانی بۆ فیلم

ئێوارەی رۆژی دووشەممە 10ی ئەیلول "دیداری سلێمانی بۆ فیلم" دەستی بەكارەكانی كردو تا رۆژی هەینی 14ی ئەم مانگە لەچالاكیەكانی بەردەوام دەبێت.

دیدارەكە بۆ ساڵی یەكەمە بەڕێوەدەچێت وەك رێكخەرانیشی دەڵێن، بڕیار وایە ساڵانی دیكەش بەردەوامی پێبدرێت.

بڕیارە بۆ ماوەی شەش رۆژو كاتژمێر 60:00 ی هەموو ئێوارەیەك دیدارەكە لەچالاكیەكانی بەردەوام دەبێت، ئامانجیش لێی قسەكردنە لەسەر دروستكردنی پیشەسازی بەرهەمهێنانی فیلم لەكوردستان.

مەبەستی دیدارەكە وەستانە لەسەر قەیرانەكانی سینەمای كوردی و هۆكارەكانی دروستنەبوونی سینەمایەكی كوردی دروست و رەسەن.

چالاكیەكانی یەكەم ئێوارەی دیدارەكە پێكهاتبوو لەوتاری دەستپێكی دیدارەكەو پێشكەشكردنی چەند وتارێكی دیكە هاوكات هەر لەیەكەم ئێوارەدا خەڵاتی رێزلێنان بەچەند دەرهێنەرو فیلمسازێكی چوار پارچەی كوردستان بەخشرا. 

دوا چالاكی ئێوارەی یەكەم نمایشكردنی فیلمێكی دیكیۆمێنتاری بوو لەسەر ژیان و كارەكانی سینەماكاری كوردی باكوری كوردستان یەڵماز گیونەی بە ناوی "ئەفسانەی پادشا ناشرینەكە" لەدەرهێنانی عەلی تەباخ و ماوەی فیلمەكە 121 خولەك بوو.

لەدرێژەی چالاكیەكانی دیداری سلێمانی بۆ فیلم لەماوەی پێنج رۆژەكەی دیكەدا چوار فیلمی كوردی نمایش دەكرێن، لەكۆتا رۆژی دیدارەكەشدا ژمارەیەك ئایكۆنی سینەمای كوردی لەبارەی ئاستەنگە ئابوری و سیاسی و كۆمەڵایەتی و زانستی و یاساییەكانی بەردەم پیشەسازی فیلم لەكوردستان گفتوگۆ دەكەن.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو