عیراق چۆتە قۆناغی سێیەمی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا

  2020-07-09 12:10      184 جار بینراوە        کۆمێنت

شانەی قەیرانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاویكردەوە، عیراق چۆتە قۆناغی سێیەمی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا و داوای سەپاندنی قەدەغەی هاتووچۆی گشتگیری كرد بۆ ماوەی دوو هەفتە.
فالح زیادی وتەبێژی شانەی قەیرانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، پەرلەمان و حكومەت بەهەماهەنگیەوە كاردەكەن، بۆ دانانی پلانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
ئاماژەی بەوەشكرد، زیادبوون هەیە لەژمارەی تووشبووان و قوربانیان و نزیكبوونەوەی شەپۆلی دووەمی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە لەعیراق.
رونیشیكردەوە، كاری لەپێشینەی پەرلەمان و حكومەت بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنایەو سەرۆك وەزیرانی عیراق گرنگی تەواو بەو دۆسێیە دەدات، وتیشی: لەكاتی كۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عیراق و وەزیری تەندروستی ئاماژەیان بەوەكردووە عیراق چۆتە قۆناغی سێیەمی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و لیژنەی تەندروستی داوای راگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆی تەواوەتی بۆ 14 رۆژ كردووە، بۆ كەمكردنەوەی ژمارەی تووشبووان.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو