له‌ عیراق دوو هەزار و 170 کەسی تر تووشی کۆرۆنا بوون

  2020-07-09 15:52      70 جار بینراوە        کۆمێنت
ژمارەی تووشبووان به‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا لە عێراق گەیشتە 69 هەزار و 612 کەس

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 9ی‌ ته‌مموز، وەزارەتی تەندروستی عێراق له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، بڵاویکردەوە، دوو هەزار و 170 کەسی دیکە، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا لە عێراق تووشی کۆرۆنا بوون.
له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا باس له‌وه‌كراوه‌ كه‌ هەزار و 623 کەسیش چاکبوونەتەوە‌و زۆربەی تووشبووان لە شارەکانی بەغدا، سلێمانی، کەربەلا، دیوانییە و دیالەن.
به‌مه‌ش ژمارەی تووشبووان به‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا لە عێراق گەیشتە 69 هەزار و 612 کەس کە 39 هەزار و 502 کەسیان چاکبوونەتەوە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو