سەدان دەروێش له‌ئێرانه‌وه‌ هاتنە نێو خاکی هەرێمی کوردستان

  2020-07-09 16:10      117 جار بینراوە        کۆمێنت
ژماره‌ی‌ ده‌روێشه‌كان زیاتر له‌ دوو هه‌زار كه‌س ده‌بن

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 9ی‌ ته‌مموز، سەدان دەروێش بۆ بەشداریکردن لە پرسەی شێخ محەمەد کەسنەزانی، لە دەروازەی سنووری‌ باشماخەوە هاتنە نێو خاكی‌ هەرێمی کوردستان.
لیوا مەریوان شێخ کەمال، بەرپرسی مەرزی نێودەوڵەتیی باشماخ، رایگەیاند: دەروێشه‌كان ویستوویانە بێنە نێو خاکی هەرێم، بەڵام ئەو هێزە ئەمنییە ئێرانییەی لەو دیو سنووری دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخن رێگریان لێکردوون و  ئەوان هەر پێداگرییان کردووە، سنوورەکە ببەزێنن، بۆیە هێزەکە ناچاربوون تەقەیان بەسەردا بکەن.
وتیشی‌ بەهۆی ته‌قه‌كردنی‌ هێزە ئێرانییەکان، ئاڵۆزی دروست بووە و چوار دەروێش بەدەستی هێزە ئێرانییەکان کوژراون.
ئه‌وه‌شی‌ راگه‌یاند كه‌: دەروێشەکان هێرشیان کردووەتە سەر هێزە ئەمنییە ئێرانییەکان و ئەوانیش هەڵاتوون، بۆیە دەروێشەکان هاتوونەتە دەروازەکە لەدیوی هەرێمی کوردستانەوە و ئێمەش نەمانتوانی رێگری لەو ژمارە زۆرەیان بکەین.
به‌پێی‌ زانیارییه‌كان، ژماره‌ی‌ ده‌روێشه‌كان زیاتر له‌ دوو هه‌زار كه‌س ده‌بن‌و بڕیاره‌ به‌شداریی‌ مه‌راسیمی‌ به‌خاكسپاردنی‌ شێخ محه‌ممه‌د شێخ عه‌بدولكه‌ریم كه‌سنه‌زانی‌ بكه‌ن كه‌ سبه‌ی‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
4ی‌ ئه‌م مانگه‌، شێخ محەممەدی کەسنەزانی رابه‌ری‌ تەریقەتی قادری، بە نەخۆشی لە ئەمریكا كۆچی دواییكرد.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو