تازه‌ترین نرخی‌ نه‌وتی‌ خاو بزانه‌

  2020-07-09 16:56      220 جار بینراوە        کۆمێنت
نه‌وتی‌ خاوی‌ برینت به‌ 43.12 دۆلار مامه‌ڵه‌ی‌ پێوه‌كرا‌

نرخی‌ نه‌وتی‌ خاو له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهاندا به‌جێگیریی‌ مایه‌وه‌‌، ئه‌وه‌ش دوای‌ ئه‌وه‌ی دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر‌ به‌هۆی‌ راگه‌یاندنه‌كانی‌ ئیداره‌ی‌ زانیارییه‌كانی‌ وزه‌ی‌ ئه‌مریكا نرخی‌ نه‌وت به‌رزبووه‌‌ كه‌ تێیدا هاتبوو: به‌رهه‌مهێنانی‌ نه‌وت له‌ ئه‌مریكا له‌مساڵدا به‌ڕێژه‌ی‌ 600 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌ رۆژێكدا كه‌م ده‌بێته‌وه‌.
كاتژمێر4:55ی‌ ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌‌ 9ی‌ ته‌موز، نرخی‌ هه‌ر به‌رمیلێك له‌ نه‌وتی‌ خاوی‌ برینت به‌ 43.12 دۆلار مامه‌ڵه‌ی‌ پێوه‌كرا‌.
نرخی‌ نه‌وتی‌ خاوی‌ خۆرئاوای‌ تیكساسیش به‌ 40.50 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رملێك مامه‌ڵه‌ی‌ پێوه‌كرا‌.‌.

سه‌رچاوه‌: سایتی‌ ئێف ئێكس نیوز توده‌ی‌
ئاماده‌كردنی‌: رێباز زه‌نگه‌نه‌

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو