پردی دەربەندی رانیە نۆژەن دەكرێته‌وه‌

  2020-07-09 17:12      115 جار بینراوە        کۆمێنت
دیمه‌نێك له‌ پردی دەربەندی رانیە

حكومەتی ھەرێم بڕیاریدا پردی دەربەندی رانیە نۆژەن بكاتەوە، ئه‌وه‌ش پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ چه‌ندین راپۆرتی‌ رۆژنامه‌وانی‌ له‌سه‌ر خراپی‌ پرده‌كه‌و درووستبوونی‌ مه‌ترسی‌ بۆسه‌ر ژیانی‌ سه‌رنشینانی‌ ئه‌و ئۆتۆمبیلانه‌ی‌ لێوه‌ی‌ ده‌په‌ڕنه‌وه‌.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 9ی‌ ته‌مموز، وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن لە راگەیەندراوێكدا كه‌ كۆپییه‌كی‌ ده‌ست PUKNOW  كه‌وتووه‌، بڵاویكرده‌وه‌‌: بەبڕیاری دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردنی حکومەتی ھەرێم، ھەفتەی داھاتوو دەستدەکرێت، بە کاری چاککردن و نۆژەنکردنەوەی پردی دەربەندی رانیە.
له‌و راگه‌یاندنه‌دا هاتووه‌:  پڕۆژەکە لەلایەن وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنەوە چاودێری و سەرپەرشتی دەکرێت، بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکە و ھەرچی زوو تەواوکردنی، بە مەبەستی خزمەتکردنی بە ھاووڵاتیان و جوتیارانی سنوورەکە.
پردی دەربەندی رانیە،  هەردوو ناوچەی رانیە و بنگرد پێکەوە دەبەستێتەوە، هاوكات زۆر لە ھاوڵاتییان بۆ گەشت و سەیران ھاتووچۆ بەسەر پرده‌كه‌دا دەكەن.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو