مه‌رزی‌ باشماخ داده‌خرێت

  2020-07-09 20:15      185 جار بینراوە        کۆمێنت
مه‌رزی‌ باشماخ

وته‌بێژی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: به‌بڕیاری قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌رزی نێوده‌وڵه‌‌تی باشماخ بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی داده‌خرێت.
سه‌میر هه‌ورامی وته‌بێژی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ كه‌ناڵی گه‌لی كوردستانی رایگه‌یاند‌، به‌بڕیاری قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌رزی نێوده‌وڵه‌‌تی باشماخ بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی داده‌خرێت.
راشیگه‌یاند: بڕیاری داخستنی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ له‌ دوای راوێژ له‌گه‌ڵ وه‌زیری ناوخۆو پارێزگاری سلێمانی دراوه‌، وتیشی: بڕیاره‌كه‌ش بۆ پاراستنی ته‌ندروستی هاووڵاتییانه‌.
ئه‌وه‌ش دوای‌ ئه‌وه‌دێت كه‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ سه‌دان ده‌روێش له‌ئێرانه‌وه‌ به‌مه‌رزی‌ باشماخدا ده‌ربازی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، به‌مه‌به‌ستی‌ به‌شداربوون له‌ مه‌راسیمی‌ به‌خاكسپاردنی‌ شێخ محه‌ممه‌د شێخ عه‌بدولكه‌ریم كه‌سنه‌زانی‌ كه‌ بڕیاره‌ سبه‌ی‌ هه‌ینی‌ به‌ڕێوه‌بچێت.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو