ته‌ریقه‌تی‌ قادرى داواده‌كات كه‌س له‌ ئێرانه‌وه‌ بۆ پرسه‌ی‌ شێخ محه‌ممه‌د نه‌یه‌ت بۆ هه‌رێم

  2020-07-09 23:26      222 جار بینراوە        کۆمێنت
‌ ئه‌مڕۆ سه‌دان ده‌روێش له‌ ئێرانه‌وه‌ به‌ مه‌رزی‌ په‌روێزخاندا هاتنه‌ نێو خاكی‌ هه‌رێم

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 9ی‌ ته‌مووز، له‌ نوسراوێكدا كه‌ كۆپییه‌كی‌ ده‌ست PUKNOW كه‌وتووه‌، ته‌ریقه‌تی‌ قادری‌ داوا له‌ ده‌روێش‌و موردیه‌كانی‌ ده‌كات هیچ كه‌سێكیان به‌مه‌به‌ستی‌ به‌شداریكردن له‌ پرسه‌ی‌ شێخ محه‌ممه‌د كه‌سنه‌زانی‌ نه‌یه‌ن بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان.
له‌نوسراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ كه‌ به‌هۆی‌ ره‌وشی‌ ته‌ندرووستی‌ جیهانه‌وه‌، وا پێوست ده‌كات هه‌مووان پابه‌ندی‌ رێكاره‌ ته‌ندرووستییه‌كان بن‌و له‌ماڵه‌كانی‌ خۆتاندا پرسه‌ بۆ شێخی‌ كۆچكردوو بگێڕن.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ سه‌دان ده‌روێش له‌ ئێرانه‌وه‌ به‌ مه‌رزی‌ په‌روێزخاندا هاتنه‌ نێو خاكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌وه‌.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو