عێراق بەمەرج رێگە بەهاوڵاتیانی دەدات گەشتی دەرەوەی وڵات بكەن

  2020-07-10 15:11      185 جار بینراوە        کۆمێنت
فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی عێراقی

عێراق بڕیاریدا رێگە بەهاوڵاتیانی وڵاتەكەی بدات گەشت بۆ دەرەوەی وڵات بكەن بەمەرجێك لەكاتی گەڕانەوەیان 14 رۆژ خۆیان كەرەنتین بكەن.
لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا لە عێراق لەڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە كە بڕیارەكانی پێشووتر لەبارەی گەشتی هاووڵاتییانی عێراق بۆ دەرەوە هەڵبوەشێتەوەو بڕیارێكی نوێشی دەركردووە كە رێگە بە گەشتی هەموو هاووڵاتییانی عێراق بۆ دەرەوەی وڵات دەدات، بەمەرجێك لەكاتی گەڕانەوەیان 14 رۆژ خۆیان كەرەنتین بكەن، ئەمەش دوای ئەوەی لەدەروازەكانەوە پشكنینی پزیشكیشیان بۆ دەكرێت.
هەروەها رێگەش بە هەموو عێراقییەكان دەدات كە لە دەرەوەی وڵاتن، بگەڕێنەوە ناو وڵات و پشكنینی خێرا و ناو تاقیگەشیان بۆ بكرێت، ئەگەر ئەنجامی پشكنینە خێراكە نێگەتیڤ بوو و هیچ نیشانەیەكی كۆرۆنای نەبوو، ئەوا رێگە بە كەسەكە دەدرێت لە ماڵەوە 14 رۆژ خۆی كەرەنتین بكات، بەڵام ئەگەر پشكنینەكە پۆزەتیڤ بوو یان هەر نیشانەیەكی ڤایرۆسەكەی لەسەر دەركەوت ئەوا دەبێت لەنەخۆشخانە بخەوێنرێت.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو