ئەمریكا زیاتر لە 100 فڕۆكەی ئێف 35 بەژاپۆن دەفرۆشێت

  2020-07-10 16:12      110 جار بینراوە        کۆمێنت
فڕۆکەی جۆری ئێف ٣٥

دوێنێ پێنجشەممە ئەمریكا رەزامەندی  لەسەر فرۆشتنی زیاتر لە 100 فڕۆكەی جۆری ئێف 35 بەژاپۆن دەربڕی .
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە ئەمریكا رەزامەندی دەربڕیوە بەفرۆشتنی 105 فڕۆكەی جۆری ئێف 35 بەژاپۆن بەبڕی 23 ملیارو 100 ملیۆن دۆلار، كە 63 لەو فڕۆكانە جۆری ئێف 35-A، هەروەها 42 فڕۆكەی جۆری ئێف 35-B.
ئاماژەی بەوەشكردووە كە فڕۆكەی جۆری ئێف 35-A یەكێك تایبەتمەندییە  گرنگەكانی ئەوەیە توانای خۆ ونكردنی هەیە، هەروەها فڕۆكەی جۆری ئێف 35-B توانای ئەوەی هەیە لەمەودایەكی زۆر كورت هەڵفڕێت و بەشێوەیەكی ستونیش بنیشێتەوە.
هەر لەڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی دەرەوەدا هاتووە هۆكاری رەزامەندبوونەكەی ئەمریكا بۆ فرۆشتنی ئەو فڕۆكانە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە دەیەوێت هاوپەیمانە گەورەكەی لەئاسیاو ئۆقیانۆسی ئارام بەهێز بكات.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو