فراكسیۆنی یەكێتی: غەیدا كەمبەش نموونەی راستگۆیی و دەستپاكیی بوو

  2020-07-10 20:24      220 جار بینراوە        کۆمێنت
دوكتۆرە غەیدا كەمبەش ئەندامی نوێنەرانی عیراق

فراكسیۆنی یەكێتیی  نیشتمانیی كوردستان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پرسەنامەیەك ئاراستەی كەس و كارو خێزانی دكتۆرە غەیدا كمبش ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەكات كە بەهۆی كۆرۆناوە گیانی لەدەستداوە.

دەقی پرسەنامەكە:
بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی (دوكتۆرە غەیدا كەمبەش)ئەندامی نوێنەرانی عیراق و سەرۆكی لیژنەی فێركردنی باڵا مان پێگەیشت كە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانی بەخشی، كۆچكردوو نموونەی  راستگۆیی و دەستپاكیی بوو. وێرای دەربڕینی هاوخەمی بۆ كەسوكارەكەی، بەناوی خۆمان و سەرجەم گەلی عیراقەوە، لەقووڵایی دڵمانەوە پرسە و سەرخۆشی ئاراستەی خێزانی خوالێخۆشبوو دەكەین، لە خوای گەورە داواكارین رەحم و بەزەیی پێدا بێتەوە و بە بەهەشتی بەرین شادی بكات و ئارامیش ببەخشێت بەكەسوكار و خۆشەویستانی.
فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
 لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق 
10ی تەمووزی 2020

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو