تەندروستی جیهانی: رێژەیەكی پێوانەیی تووشبوون بەكۆرۆنا تۆماركرا

  2020-07-10 23:09      137 جار بینراوە        کۆمێنت

رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند لەماوەی 24 سەعاتی رابردوودا 228 هەزارو 102 حاڵەتی تووشبوون بەكۆرۆنا لەجیهاندا تۆمار كراوە، ئەمەش رێژەیەكی پێوانەییە بەرامبەر بەڕۆژانی رابردوو.
تەندروستی جیهانی لەڕاپۆرتەكەیدا ئاماژەی بەوەشكردووە كە تا ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 228 هەزارو 102 حاڵەتی تووشبوون بەكۆرۆنا لەجیهان تۆمار كراوە، لەكاتێكدا دوێنی پێنجشەممە 204 هەزارو 967 تووشبوو تۆماركرابوو، بەمەش كۆی ژمارەی تووشبووان لەجیهاندا گەیشتە 12 ملیۆن و 102 هەزارو 328 كەس.
هەر لەڕاپۆرتەكەدا تەندروستی جیهانی هۆشداریدا لەوەی بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبوان بەو رێژە زۆرە، ئەگەری خێراتری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكەی هەیە.
ئەوەشی خستۆتەڕوو كە لەماوەی 24 سەعاتی رابردوودا 5 هەزارو 565 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە، لەكاتێكدا دوێنێ 5 هەزارو 575 تووشبوو گیانیان لەدەستدابوو، بەمەش كۆی ژمارەی ئەوانەی تا ئێستا بەكۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە لەجیهاندا گەیشتۆتە 551 هەزار 46 تووشبوو.
لەناو ئەو وڵاتەی كە زۆرترین ژمارەی تووشبووشیان تیا تۆماركراوە ئەمریكا لەپلەی یەكەم دێت، دوای ئەویش بەڕازیل و هندستان و روسیاو وڵاتانی دیكە دێن.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو