تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی دەستیپێکرد

  2020-07-11 09:31      108 جار بینراوە        کۆمێنت

کاتژمێر 8:00ی بەیانی ئەمڕۆ شەممە تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی دەستیپێکرد، کە تیایدا  144 ھەزار و 142 خوێندکار بەشداری دەکەن، کە 51 ھەزار و 453 لەپارێزگای ھەولێر و 40 ھەزار و 405 لە پارێزگای سلێمانی و 42 ھەزار و 965 لەپارێزگای دھۆك و دو ھەزار و 366 قوتابی لەسنوری پارێزگای ھەڵەبجە بەشداردەبن.
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تاقیکردنەوەکان ئەمڕۆ دەستیان پێکردوە و و بڕیارە 11ی ئابی مانگی داهاتو کۆتاییان پێبێت و  هەفتانە دو تاقیکردنەوە ئەنجامدەدرێت.
لەچوارچێوەی رێکارەکانی خۆپارێزی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا، وەزارەتی پەروەردە بۆ ئەمساڵ ژمارەی خوێندکارانی لەھۆڵەكانی تاقیكردنەوە کەمکردوەتەوە و ژمارەی ھۆڵەكانی زیادکردوە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو