ئۆپراسیۆنێکی سه‌ربازیی به‌رفراوان به‌ سه‌رپه‌رشتیی كازمی ده‌ستیپێكرد

  2020-07-11 10:23      273 جار بینراوە        کۆمێنت

به‌ سه‌رپه‌رشتیی فەرماندەی‌ گشتی‌ هێزە چەکدارەکان، سەرلەبەیانی‌ ئەمڕۆ شەممە ئۆپراسیۆنی قۆناغی چواره‌می (پاڵه‌وانانی عیراق) له‌پارێزگای دیاله‌ ده‌ستیپێكرد.
فەرماندەیی پڕۆسە هاوبەشەکان لەپارێزگای‌ دیالە رایگه‌یاند: كه‌ مسته‌فا کازمی‌، سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عیراق، گەیشتوەتە بارەگای‌ پڕۆسە هاوبەشەکانی ئه‌و شاره‌ بۆ سەرپەرشتیکردنی‌ پڕۆسە سەربازییەکان لەسەر سنور.
ئۆپراسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كه‌ قۆناغی چواره‌می (ئۆپراسیۆنی پاڵه‌وانانی عیراق)ه‌ بۆ هەڵکوتانە سەر چەند ئامانجێکی‌ دیاریکراو، بەپێی زانیاری‌ هەواڵگری‌ لەناو پارێزگای‌ دیالە، گه‌یشتنی کازمیش بۆ دیالە، هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌مڕۆ شەممە هێزێکی‌ هاوبەش چووە دوو دەروازەی‌ سنوری‌ لەپارێزگای‌ دیالە، لەچوارچێوەی‌ هەڵمەتی‌ روبەڕوبونەوەی‌ گەندەڵیدا.  
له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ هێزەکانی‌ وەڵامدانەوەی‌ خێرا و حەشدی‌ شەعبی‌ چوونەتە هەردوو دەروازەی‌ سنورى مەندەلی‌ و مونزیرییەی‌ سنوری‌ و بەتەواوی‌ دەسەڵاتیان گرتووەتە دەست و پشکنینیان دەستپێکردوە.  
بەوتەی‌ فەریق روکن عەبدولئەمیر کامل شەمەری‌ جێگری‌ فەرماندەی‌ پرۆسە هاوبەشەکان ئامانج لە دەستپێکردنی‌ ئەم قۆناغە نوێیەی‌ ئۆپراسیۆنەکە، کێوماڵکردنی‌ روبەرێکی‌ بەرفراوانە کە بە 17685كم2 دەخەمڵێنرێت و هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ هێڵی سنوریی نێوان ئێران و عیراقیش له‌دیاله‌ ده‌گرێته‌وه‌ و تیایدا جگه‌ 
له‌كۆنتڕۆڵكردنی ه‌روازه‌ سنورییه‌كان، پاشماوه‌كانی داعشیش ده‌كرێنه‌ ئامانج.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو