تەرمی سێ پێشمەرگەی شەهید لە حەویجە دۆزرانه‌وه‌

  2018-09-13 09:56      1927 جار بینراوە        کۆمێنت
ناسنامه‌ی‌ شه‌هیده‌كان

چوار تەرم لە قەزای حەویجەی سەر بە پارێزگای کەرکووک دۆزرانەوە، بەپێی ناسنامەکانیان سێ تەرمیان پێشمەرگەن و لە جه‌نگی‌ دژی داعش شەهیدبوون.

سەرچاوەیەک لە حەشدی شەعبی لە حەویجە رایگەیاند، هێزەکانیان چوار تەرمیان دۆزیونەتەوە، کە لەگەڵیاندا سێ ناسنامەی هێزەکانی پێشمەرگە هەیە، ئەوەی تر هاوڵاتییه‌كی‌ مه‌ده‌نی‌ خەڵکی پارێزگای زیقارە .

سەرچاوەکە روونیکردەوە، ئەو چوار تەرمە لە پشت گەڕەکی پیشەسازی قەزای حەویجە دۆزراونەتەوە، ئێستا هێزەکانی حەشدی شەعبی بەدوای کەسوکاری ئەو ناسنامانە دەگەڕێن.

بەپێی زانیارییەکان، سێ لەو تەرمانە پێشمەرگەن و لەجه‌نگی‌ دژی داعش لە ساڵی 2014 شەهیدبوون و تەرمەکانیان کەوتووتەنە دەست داعش، بە ناوەکانی "زیاد حەوێز رەشید، هۆشەنگ عەبدولڕەحمان شاهین، رەجەب حەسەن شاهین.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو