پڕۆژەی دروستكردنی شەقامی 100مەتری سلێمانی دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە

  2020-07-11 12:04      163 جار بینراوە        کۆمێنت

بڕیارە ئەمڕۆ جێبەجێكردنی قۆناغی یەكەمی شەقامی 100مەتری سلێمانی لەلایەن كۆمپانیای قەیوانەوە لە پردی تاسڵوجە دەستپێدەكات.
گروپی كۆمپانیاكانی قەیوان رایانگەیاند، پرۆژەی دروستكردنی شەقامی 100مەتری سلێمانی دەستپێدەكات، لە قۆناغی یەكەمیشدا شەقامەكە 22كیلۆمەترە و لە پردی تاسڵوجەوە دەستپێدەكات ولەگوندی دەمركان كۆتایی دێت. 
ئەوەش لەكاتێكدایە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم هەوڵەكانی بەردەوام بووە بۆ ئەوەی پرۆژەی شەقامی 100مەتری سلێمانی بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە و لەوبارەیەشەوە  چەندین جار لەگەڵ ئیدارەی پارێزگای سلێمانی كۆبۆتەوە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو