152كەسی دیكە لەكەركووك تووشی كۆرۆنا بوون

  2020-07-11 14:38      99 جار بینراوە        کۆمێنت

لە 24 كاتژمێری رابردوودا، 152كەسی دیكە لەكەركووك تووشی كۆرۆنا بوون و شەش كەسی دیكەش بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە گیانیان لەدەستداوە.
لەڕاگەیەندراوێكدا فەرمانگەی تەندروستیی كەركووك ئاشكرایكرد، كەكۆی گشتیی ئەو كەسانەی كە لە كەركووك تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون گەیشتووەتە، دوو هەزار و 109كەس لەو ژمارەیەش 107كەس گیانیان لەدەستداوە و 936كەسی دیكەیش چاكبوونەتەوە.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا ئەوەش هاتووە، كە لەنێو سەرجەم تووشبووەكاندا، بارودۆخی هەزار و 66یان ناجێگرە و لەنەخۆشخانە لەژێر چاودێری وردی تەندروستیی دان.
ئەمەش لە كاتێكدایە بەپێی دوایین ئامارەكان تا ئێستا 72هەزار و 460 كەس لە عیراق تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەیش دوو هەزار و 960كەس گیانیان لەدەستداوە و 31 هەزار و 380ی دیكەیش چاكبوونەتەوە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو