بەردی بناغەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی دادەنرێت

  2020-07-11 16:02      132 جار بینراوە        کۆمێنت

بەردی بناغەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی دادەنرێت كە پڕۆژەیەكی ستراتیژی گرنگە و بە سێ قۆناغ جێ بەجێ دەكرێت.
 ئەمڕۆ شەممە 11-7-2020، لەمەراسیمێكدا بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆك و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم و ژمارەیەك وەزیر و پارێزگاری سلێمانی ، قائیمقامی سلێمانی و بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای قەیوان مەراسیمی دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی لە شاری سلێمانی دەستیپێكرد.
د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی ، لە ومەراسیمەدا وتەیەكی پێشكەش كردو و رایگەیاند ، پرۆژەكە 146 كیلۆمەترە و بە سێ قۆناغ جێ بەجێ دەكرێت و، قۆناغی یەكەمیشی 33كیلۆمەترە كە لە تاسڵوجەوە بۆ گوندی دەمركان لە سنوری عەرەبەت جێبەجێ دەكرێت و، قۆناغی دوەمیش لە دەمركانەوە دەستپێدەكات بۆ تونێلی پێشڕەو لە سیتەك، قۆناغی سێیەمی پڕۆژەكەش لە تونێلی پێشڕەوەوە دەستپێدەكات بۆ تاسڵوجە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو