سەرۆك وەزیرانی عیراق: گەندەڵكاران لەناودەبەین

  2020-07-11 17:58      105 جار بینراوە        کۆمێنت

دەستەی دەروازە سنوورییەكان لەڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایدەكات، سەرۆك وەزیرانی عیراق دووبارە دەروازەی سنووریی مەندەلی كردەوە.
دەستەی دەروازە سنوورییەكانی عیراق لەڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، ئەمڕۆ شەممە (11/7/2020) مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق بەیاوەری عومەر عەدنان لیوائی سەرۆكی دەستەی دەروازە سنوورییەكان دەروازەی سنووریی مەندەلی كردەوە، دەشڵێت: دەروازەی سنووریی مەندەی بۆ ئاڵوگۆڕی نیمچە بازرگانی لەگەڵ ئێران كراوەتەوە.
مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاند: سەردانمان بۆ دەروازەی سنووریی مەندەلی و كردنەوەی دەروازەكە نامەیەكی روونە بۆ هەموو گەندەڵكاران كەچیتر ناتوانن سامانی گشتیی بۆخۆیان بەرن و پێ بخەنە دەروازە سنوورییەكانەوە، وتیشی: پێویستە لەسەر سەرجەم دامودەزگاكان و لایەنەكان دژی گەندەڵیی بووەستنەوە، چونكە ئەوە داواكاری گەلەو ئەم سەردانەشمان پەیامێكی روونە بۆ هەموو گەندەڵكاران كەچیتر جێتان نابێتەوە.
ئاشكراشیكرد، پلانێكی باشمان بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵكاران داناوەو پێویستە لەسەر هەمووان دەست لەنادەست رووبەڕوویان ببنەوەو گەندەڵكاران لەناوببرێن، وتیشی: دەسەڵاتی تەواومان داوەتەوە سەرۆكی دەستەی دەروازە سنوورییەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵكاران و راوەدوونانیان لەسەرجەم دەروازە سنوورییەكان.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو