شەوی رابردوو چوار کەس بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستدا

  2020-07-12 11:18      143 جار بینراوە        کۆمێنت

عەباس عەزیز، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی گەرمیان رایگەیاند: شەوی رابردو چوار کەس لەنێو نەخۆشخانەی قەڵادا گیانیان لەدەستداوە، کە سێ ژن و پیاوێکن تەمەنیان لەنێوان 35 ساڵ تا 50 ساڵ بون.
ئامەژەی بەوەشکرد، لەماوەی 36 کاتژمێردا لەگەرمیان 9 کەس لەنێو نەخۆشخانەی قەڵای تایبەت بەتوشبوانی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، ئەوەش ئەوەمان پێدەڵێت کە بارودوخەکە جێی مەترسیە، لەئێستاشدا چەند  نەخۆشێک بارودۆخی تەندروستیان ناجێگیرە و لەژوری چاودێری چڕدان.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو