ئەمڕۆ وسبەی مووچەی ئەو شوێنانە دابەشدەكرێت

  2020-07-12 11:23      382 جار بینراوە        کۆمێنت

بەپێی خشتەكەی  وەزارەتی دارایی و ئابووری، ئەمڕۆ و سبەی دووشەمە مووچەی چەندین وەزارەت و دەستە دابەش دەكرێت.
بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم بڵاویكردۆتەوە، ئەمڕۆ یەكشەممە 12-7-2020  وەزارەتەكانی (كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، داد، سامانە سروشتییەكان، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ئەوقاف و كاروباری ئاینی، پلاندانان، پیشەسازی و بازرگانی، گواستنەوەو گەیاندن) هەروەها (خاوەن پێداویستی تایبەت، ئەنجومەنی دادوەری، دیوانی چاودێری دارایی، دەستەكانی مافی مرۆڤ، ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم، ژینگە، وەبەرهێنان، دەستپاكی، كۆمسیۆنی هەڵبژاردن، دەزگای مین) مووچە وەردەگرن و بەشێكیشیان دوێنێ وەریانگرتووە.
هەر بەپێی خشتەكە سبەی دووشەممە 13-7-2020، وەزارەتەكانی (شارەوانی و گەشتوگوزار، كارەبا، كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، رۆشنبیری و لاوان، ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن، سەرۆكایەتییەكانی هەرێم) مووچە وەردەگرن.
ئەمەش لەكاتێكدایە،حكومەتی هەرێم لە حەوت مانگی ئەمساڵدا تەنها مووچەی دوو مانگی دابەش كردووەو  تا ئێستا دیار نییە مووچەی مانگی داهاتوو چۆن و كەی دابەش دەكرێت.
رۆژی 21-6-2020  حكومەتی هەرێمی كوردستان چەند بڕیارێكی لەبارەی مووچە و دەرماڵەی فەرمانبەران و مووچەخۆران دەركرد بەپێی بڕیارەكە بەشێوەیەكی گشتیی زۆربەی فەرمانبەران 21% مووچەكانیان كەمدەكرێتەوە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو