زیاتر لەهەزار و 500 تووشبووی كۆرۆنا لەعێراق چاكبوونەوە

  2020-07-12 11:23      111 جار بینراوە        کۆمێنت

لەماوەی 24 سەعاتی رابردوودا هەزارو 699 توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبونەتەوەو 95 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، لەماوەی 24 سەعاتی رابردوودا دوو هەزارو 734 حاڵەتی نوێی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا دەستنیشانكراوە، هەروەها 95 حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆماركرا و هەزارو 699 توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆناش چاكبونەتەوە. 
بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی عێراق تا ئێستا 75 هەزار و 194 كەس تووشی ڤایرۆسەكە بوون، لە ئێستاشدا 29 هەزار و 60 كەس لە نەخۆشخانەكانن و لەو ژمارەیەش 400 كەسیان لە ژێر چاودێری ورددان و باری تەندروستیان ناجێگیرە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو