60 كۆچبەر لەناو بەلەمێكی چوپدا رزگاركران

  2020-07-12 12:33      89 جار بینراوە        کۆمێنت

نوێنەری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی لەتوركیا لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، نۆی ئەم مانگە لە دوو كاتی جیاوازدا و لە دوو ناوچەی جیاجیادا 60 كۆچبەر لەناو بەلەمی چوپدا رزگاركران. 
هیوا خدر، نوێنەری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی لە توركیا لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند، نۆی ئەم مانگە لە دوو كاتی جیاوازدا لە هەریەك لە ناوچەكانی بوزبورون و كیزیلا-ی سەر بەشاری مۆغەڵا، 60 كۆچبەر لەناو بەلەمی چوپدا رزگاركران كە ژن و منداڵیش لەنێوانیاندا بووە.
پۆلیسی ئێشكگری دەریایی توركیا سەر بەو ناوچەیە رایگەیاند، كۆچبەرەكان دوای گەیشتنیان بەسنووری دەریایی یۆنان لەلایەن پۆلیسی ئێشكگری دەریایی یۆنانەوە دیپۆرتی سنووری دەریایی توركیا كراونەتەوە، دواتر كۆچبەرەكان پەیوەندی بە ئەوانەوە دەكەن بۆ ئەوەی رزگاریان بكەن، ئەوانیش لەكاتی خۆیدا سەرجەمیان رزگاركردووەو رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی كۆچ و كۆچبەرانیان كردووە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو