روونكردنەوەیەك لەبەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانیەوە

  2020-07-12 12:39      140 جار بینراوە        کۆمێنت

لەگەڵ هاتنی وەرزی هاوین و بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما، لەگەڵ بەرزبوونەوەی خواستنی بەكارهێنانی كارەبا، ساڵانە بەبەراورد بە وەرزی بەهار و پایز، هاوشێوەی وەرزی زستان، كاتەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانی كەم دەبێتەوە، بەڵام وەرزی هاوینی ئەمساڵ، بەبەراورد بەهاوینی ساڵانی رابردوو پێدانی كارەبا باشتر بووە.
بۆ ئەو ناوچانەش كە پێشتر جۆزەی (16-20) ئەمپێری بۆ دانراوە، لەگەڵ دەستپێكردنی پرۆژەی دانانی (پێوەری زیرەك) لەرێگەی پارێزگارەوە گشتاندن بۆ هەموو یەكە ئیدارییەكان كراوە بۆ كاری پێویست بەوەی كە بەرنامەی دیاریكراو بۆ جۆزەكان نەماوە و هەموو پارێزگای سلێمانی بەرنامەی دابەشكردنی كارەبای بۆ هاووڵاتیان وەك یەك دەبێت، ئیدارەكانیش سەرپشك كراون، بەمانەوە یاخود لابردنی جۆزەكان.
لەگەڵ ئەوەی لەماوەی رابردوودا ئەو (جۆزانە) توانیویانە هاوكارێكی باش بن بۆ پاراستنی گۆڕەرە (محەویلە)كان و فیدەرەكانمان و گەڕاندنەوەی كارەباو سودیان بۆ ئەو سنوورانە هەبووەو لەوكاتەدا كارەبای باشتریان وەرگرتووە.
بەڵام بەهۆی دەستكارییكردن و سەرپێچیەكی زۆرەوە، گەڕاندنەوەی كارەبا لەماوەی رابردوودا زۆر كەمتر بووە، بەبەراورد بەساڵانی پێشووتر، بۆیە هەروەك پلانی سەرەتای دانانی جۆزەكان، لەگەڵ دەستپێكردنی پرۆژەی (پێوەری زیرەك) ئەم پرۆژەیە (دانانی جۆزە) كۆتایی دێت.
هاوكات لەگەڵ ئەوەی گشتاندن كراوە بۆ یەكە ئیدارەكان و‌ سەرپشك كراون بەهێشتنەوە یاخود لابردنی جۆزەكان، باشتر وایە جۆزەكان لەسیستمەكەدا بمێنێتەوە بۆ پاراستنی محاویلەو تۆڕەكانی كارەبا، ئێمەش بەپێی توانا هەوڵ دەدەین هاوكاری ئەو ناوچانە بكەین بەپێدانی بەرنامەیەكی باشتر.
راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی
2020-7-12

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو