چوار هەزار خۆبەخش لە ئەڵمانیا ئامادەن تاقیكردنەوەی چارەسەری كۆرۆنایان لەسەر بكرێت

  2020-07-12 15:19      82 جار بینراوە        کۆمێنت

 ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانی بڵاویكردەوە كۆمپانیای"كیوك فاك"ی ئەڵمانی رۆژی 10ی تەمموزی 2020 ئاشكرایكرد چوار هەزار كەس خۆبەخشانە ناوی خۆیان نووسیوە تا ئەو دەرمانەیان لەسەر تاقیبكرێتەوە كە كۆمپانیاكەیان بۆ چارەسەری كۆرۆنا لەنەخشخانەیەكی زانكۆی "توبینگن"ی ئەڵمانی بەهیوایە بگاتە ئەنجام و بیكاتە مژدەی چارەسەری كۆرۆناو بیخاتە نەخۆشخانەكانەوە.
لەم بارەیەوە بەڕێوەبەری توێژینەوەكە"پیتر كریمسنر"ڕایگەیاند سەرەتای توێژینەوەكە لەناوەڕاستی حوزەیرانی ڕابردوودا لەزانكۆی توبینگن بەمەبەستی تاقیكرنەوە لەسەر پێكوتەیەك بۆ ڕووبەڕوبوونەوەی كۆرۆنا كە كۆمپانیای كیورفاك بۆ بەرهەمهێنانی دەرمان دەستیپێكردووە. 
بەڕێوەبەری ئەم توێژینەوەیە وتیشی تا ئێستا 50 كەس ئەو دەرمانەیان لەسەر تاقیكراوەتەوە هیچ كاریگەرییەكی لاوەكی ناوەكی كتوپڕی نەبووەو لێكۆڵینەوەكەش تا ئێستا تووشی هیچ ئەنجامێكی وا نەبووە كە ببێتە جێی نیگەرانی، وتیشی لەسەرەتاوە 168 كەس ئەو پێكوتەیەی لەسەر تاقی دەكرێتەوەو ئەمەش تەنها لەزانكۆی توبینگن  ئەنجام نادرێت، بەڵكو لەناوەندەكانی تاقیكردنەوەی هانۆڤەرو میونشن و بەلجیكا لەقۆناغی یەكەمی تاقیكردنەوەكەدا بەشدار دەبن.
ئەم چارەسەری كۆمپانیای "كیورك فاك" بەشێوەیەكی ڕێژەیی كاردەكات بۆ دروستكردن و بەرهەمهێنانی پرۆتینی تایبەت لەلەشدا ئەمەش دوای ئەوەی كە زانایانی تایبەت بەڤایرۆسی كۆرۆنا گەشتنە ئەو ئەنجامەی كە جۆرێك لەپڕۆتین لەلەشدا دەبێتە هۆی ڕوبەڕووبونەوەی ڤایرۆسەكە، بۆیە  توێژینەوەكە  پێیوایە ئەو خۆبەخشانەی كە ئەم پێكوتەیە وەردەگرن پرۆتین لە لەشیاندا بۆ بەهێزكردنی سیستەمی بەرگری دروست دەبێت پرۆتینەكە سیستەمی بەرگری والێدەكات رووبەڕووی ڤایرۆسی كۆفید 19 ببێتەوە.
شیهاب عوسمان- ئەڵمانیا

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو