قوباد تاڵەبانی: هاوكارو پشتیوانتان دەبین
جەزای سەید مەجید : چاودێری كادیرەكانمان لەحكومەت دەكەین تا باشترین خزمەت پێشكەشبكەن

  2020-07-12 20:57      138 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەمڕۆ یەك شەممە (12/7/2020) قوباد تاڵەبانی ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی، بەمەبەستی پیرۆزبایی لە جەزای سەید مەجید وەك لێپرسراوی مەڵبەندی یەكی رێكخستنی سلێمانی و دووپاتكردنەوەی پشتیوانی و هەماهەنگی نێوان حزب و حكومەت سەردانی مەڵبەندی ١ی رێكخستنی سلێمانی كرد.
لەدیدارێكدا قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی لە جەزای سەید مەجید وەك لێپرسراوی مەڵبەندی یەكی رێكخستنی سلێمانی كردو هیوای سەركەوتنی بۆ خواست و هەموو پشتیوانی و هەماهەنگیەكی كاركردنی بۆ دووپاتكردەوە .
هەر لەدیدارەكەدا جەزای سەید مەجید خۆشحاڵی خۆی بۆ سەردانەكەی قوباد تاڵەبانی دەربڕی و رایگەیاند: لەسەرەتای دەستبەكاربوونم وەك لێپرسراوی مەڵبەند پرۆژەیەكی گرنگ و گشتگیرم بۆ سەرجەم سێكتەرەكان ئامادەكردو بەڕوئیایەكی نوێوە سیاسەت دەكەین و دەمانەوێت مۆدێلی حزبایەتی بگۆڕین و بەبەرنامەو دیسپلینی نوێ كارەكانمان ئەنجامبدەین كە خزمەتكردنە بەشاری سلێمانی و سنووری چالاكی مەڵبەندی دایك ، هاوتەریب لەگەڵ دۆخی هەستیاری كۆرۆناو پارێزبەندی و پابەندبوونمان بەڕێكارە تەندروستییەكان كارنامەی كاركردنمان لەگەڵ دۆخەكەدا گونجاندووە.
روونیشیكردەوە، بەهیچ شێوەیەك دەست وەرنادەینە كاروباری حكومەت و پشتیوان و هەماهەنگتانین لەجێبەجێكردنی بەرنامەو ستراتیژی یەكێتی بۆ حكومەت و دامودەزگاكان لەو پێناوەشدا چاودێری كادیرەكانمان لەحكومەت دەكەین كە باشترین خزمەت بەكۆمەڵانی خەڵك بكەن.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو