بریكاری وەزارەتی ناوخۆ: لەهەوڵەكانتان بەردەوامبن بۆ خزمەتكردنی زیاتری هاووڵاتیان

  2020-07-12 23:15      153 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەمڕۆ یەكشەممە (12/7/2020) لیوا چەتۆ ساڵح بریكاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێم سەردانی بەڕێوبەرایەتی گشتی هاتوچۆی سلێمانی كردو لەگەڵ بەڕێوەبەرو لێپرسراوانی بەشەكان كۆبووەوەو سەرنج و تێبینی و پێشنیارەكانی پێڕاگەیاندن.
لیوا چەتۆ ساڵح رایگەیاند: ئەو بەڕێوەبەرایەتییە یەكێكە لەو بەڕێوەبەرایەتیانەی ئەركی رێكخستن و پاراستنی ژیانی خەڵكی لەئەستۆدایە، بۆیە هاتوون تاوەكو لەنزیكەوە گوێبیستی داواكارییەكانیان ببن، وتیشی: هەوڵدەدەن لەڕێگەی كردنەوەی خول بۆ ئەفسەران و كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رێكبخەن تاوەكو لەگەڵ پێشكەوتنەكانی دنیادا ئەفسەران و كارمەندانی هاتوچۆ بەرەوپێش بچن.
بریكاری وەزارەتی ناوخۆ ئەفسەرو كارمەندانی هاتوچۆی سلێمانی راسپارد كە لەهەوڵەكانیان بەردەوامبن بۆ خزمەتكردنی زیاتری هاووڵاتیان.
تەئكیدیشیكردەوە، كە سەردانەكەی بۆ بەڕێوەبەرایەتییەكانی سەر بەوەزارەتی ناوخۆ بەردەوامدەبێت بۆ ئاگاداربوون لەكێشەو گیروگرفتەكان و ئاسانكاری بۆ كاروباری هاووڵاتیان.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو