مووچەی چەند وەزارەتێكی دیكە دابەش دەكرێت

  2020-07-13 09:40      374 جار بینراوە        کۆمێنت

دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران بەردەوامە لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ ش مووچەی چەند وەزارەتێكی دیكە دابەش دەكرێت.
لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرایكرد: ئەمڕۆ دووشەممە 13-7-2020، مووچەی وەزارەتەكانی شارەوانی و گەشتوگوزار، كارەبا، كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، رۆشنبیری و لاوان، ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن، لەگەڵ سەرۆكایەتییەكانی هەرێم، ئەنجومەنی وەزیران و پەرلەمان دابەش دەكرێت.
بڕیاریشە،  سبەی سێشەممە 14-7-2020، مووچەی خانەنشینی سەربازی دابەش بكرێت و رۆژی چوارشەممەش 15-7-2020، مووچەی خانەنشینی شارستانی دابەش دەكرێت.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو