لە‌ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێك لەعیراق ژمارەیەك تیرۆرست كوژران

  2020-07-13 10:41      95 جار بینراوە        کۆمێنت

لە ئۆپەراسیۆنێكی سوپای عیراق لە سنووری پارێزگای بەغدای پایتەخت، پێنج چەكداری داعش كوژران.
لە راگەیەندراوێكدا شانەی راگەیاندنی ئەمنیی سەربە وەزارەتی بەرگریی عێراق بڵاویكردەوە، ئۆپەراسیۆنەكە لە باشووری خۆرئاوای پارێزگای بەغدا ئەنجامدراوە و فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییش بەشداری تیادا كردووە‌.
لەڕاگەیەندراوەكەدا ئەوەش هاتووە، ئۆپەراسیۆنەكە لەگوندی مەعامرە زێدان ئەنجامدراوە‌، پێنج تیرۆریستیی داعش كە دەگوترێت لە تیمی خۆكوژی بوون گەمارۆدراون، پاشانیش لە چالاكی خراون.
هەر بەپێی راگەیەندراوەكەش لەئۆپەراسیۆنەكەدا، ئەفسەرێكی سوپا بە پلەی موقەدەم و پۆلیسێكی سەربە دەزگای هەواڵگریی وەزارەتی ناوخۆ، كوژراون.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو