تاوەكو 22ی مانگ گەشتە ئاسمانییەكان درێژ دەكرێتەوە

  2020-07-13 12:39      104 جار بینراوە        کۆمێنت

بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر رایدەگەیەنێت، ئەگەر هەیە هەفتەی داهاتوو گەشتەكان دەستپێبكەنەوە.
لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا  تەلار فایەق، بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر رایگەیاند، تاوەكو 22-7-2020 گەشتەكان رادەگیرێت، بەڵام هەفتەی داهاتوو بڕیار لەسەر ئەوە دەدرێت كە ئایا گەشتە ئاسمانییەكان دەكرێنەوە یان نا.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەغدا داوای لە ئێمە كردووە، دیراسەی دۆخەكە بكەین و بۆچوونی خۆمان رابگەیەنین، ئەگەر هەیە هەفتەی داهاتوو گەشتەكان دەستپێبكەنەوە، وتیشی: ئێمە وەكو فڕۆكەخانەی هەولێری نێودەوڵەتی ئامادەیین بۆ كردنەوەی فڕۆكەخانەكەمان.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو