پارێزگای هەولێر روونكردنەوە لەسەر وەرگرتنی 50 هەزارەكە دەدات

  2020-07-13 15:24      165 جار بینراوە        کۆمێنت

نووسینگەی پارێزگاری هەولێر روونكردنەوە لەبارەی وەرگرتنی پارە بۆ چوون بۆ هەولێر دەكات.
دەقی روونكردنەوەكە...
روونكردنەوەیەك لەنووسینگەی پارێزگاری هەولێر... 
لەلایەن هەندێك كەس و میدیا، لێكدانەوەی هەڵەی بەمەست و بێمەبەست بۆ قسەكانی پارێزگاری هەولێر كراوە كە ئەمڕۆ لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی لەسەر هاتنە ژوورەوەی خەڵكی پارێزگاكانی دیكەی عێراق بۆ پارێزگای هەولێر كردنی. 
پارێزگاری هەولێر زۆر بەڕوونی رایگەیاند: لەپێناو كارئاسانی هاتنە ژوورەوەی هاووڵاتییانی شارەكانی دیكەی عیراق جگە لەپارێزگاكانی هەرێمی كوردستان، ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر، سەرقاڵی داڕشتنی میكانزمێكن بۆ ئەوەی ئەو خەڵكانە بتوانن بێنە ناو شاری هەولێر بەمەرجی ئەنجامدانی پشكنینی پزیشكی لەسەر ئەركی خۆیان و بەنرخێكی گونجاو، ئەمەش هەم بۆ كارئاسانی هاووڵاتیان و هەمیش بۆ پەرەپێدانی جموجۆڵی بازرگانی و رانەوەستانی كاروكاسبی خەڵك، بۆیە هەرچی دیكەی دەگوترێ بێجە لەوەی كە باسكراوە دوورە لەڕاستی و مەبەست لێی تەنها بڵاوكردنەوەی چەواشەكاری و بەلاڕێدابردنی ڕاستییەكانە. 
نووسینگەی پارێزگاری هەولێر 
13-7-2020

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو