لاهور شێخ جەنگی: خزمەتی گەرمیان دەكەین و پێداویستییەكان دابیندەكەین

  2020-07-13 20:01      110 جار بینراوە        کۆمێنت

لاهور شێخ جەنگی: خزمەتی گەرمیان دەكەین و پێداویستییەكان دابیندەكەین 
ئەمڕۆ دووشەممە (13/7/2020) تیمێكی یەكێتی بەسەرۆكایەتی لاهور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانیان کرد.
لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی را‌یگه‌یاند: گه‌رمیان ناوچه‌یه‌كی خۆشه‌ویستە‌ له‌دڵی ئیمه‌داو هاتووین تا پێمانده‌كریت خزمه‌تی بكه‌ین و هه‌ر كه‌موكورتی و پێداویستییه‌ك له‌كه‌رتی ته‌ندروستی سنووره‌كه‌دا هه‌بیت پڕیبكه‌ینه‌وه‌، وتیشی: ئێمه‌ پشتیوانی سه‌رخستنی پرۆسه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناین له‌گه‌رمیان و ده‌مانه‌وێت پێداویستییەكانتان بۆ دابینبكەن.
راشیگەیاند: ھاتووین توانای مرۆیی كه‌رتی ته‌ندروستی به‌رینه‌ پێشه‌وه‌، ئاماده‌ین خواستی پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی پڕبكه‌ینه‌وه‌و هه‌ر ئامێرو پێداویستییه‌كی پزیشكیش پێویست بێت بۆ گه‌رمیان له‌هه‌ركوێ بێت ده‌یگه‌یه‌نینه‌ سنووره‌كه‌.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو