چین لەدۆزینەوەی ڤاکسینی کۆرۆنا نزیكدەبێتەوە

  2020-07-13 22:07      103 جار بینراوە        کۆمێنت

وەك ئاماژەیەك بۆ نزیكبوونەوە لەبەرهەمهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا، حكومەتی چین دەستیكردووە بەدروستكردنی كارگەیەكی گەورە بۆ بەرهەمهێنانی ملیۆنان دۆسە لەڤاكسینەكە.
بەوتەی لێپرسراوانی ئەو وڵاتە، بڕیارە لەمانگی ئاداری داهاتوودا، كارگەكە دەستبكات بەبەرهەمهێنانی بڕێكی زۆری ڤاكسینەكە، ئەوەش دوای ئەوەی دەسەڵاتدارانی تەندروستی مەزەندەیان كردووە لەوەرزی پایزی داهاتوودا یەكەم ڤاكسینی ناوخۆیی لەدژی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئامادە بێت.
كارگەكە دەكەوێتە ناوچەی بازرگانی ئازاد لە شاری نینگبۆ لەویلایەتی چیجانگ لەخۆرهەڵاتی چین و بەوەبەرهێنانی 78 ملیۆن دۆلار دروستدەكرێت و لەلایەن گروپی ڤاكسینەكان دەخرێتەگەر.
لەوڵاتی چین كە سەرچاوەی سەرەكی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە، تاقیكردنەوەی ئەزموونیی لەسەر 5 ڤاكسین بەردەوامە، كە سیانیان لە 19ی مانگی رابردووەوە چوونەتە قۆناغی دووەم.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو