قوباد تاڵە‌بانی: هەنگاوێكی گرنگمان نا بەرەو خزمەتكردنی باشتری هاووڵاتیانی كوردستان

  2020-07-14 13:48      72 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 11:00 ، بە ئامادەبوونی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و جێگری سەرۆكی حكومەت، رێوڕەسمی بەگەڕخستنی وێستگەی كارەبای هەڵميی خەبات بەڕێوەچوو.
وەزارەتی كارەبا ئاشكرایكرد، بە تەواوكردنی كارەكانی وێستگەكە، بڕی 150 مێگاوات كارەبا بۆ هەرێمی كوردستان زیاد دەبێت، كە ئەمەش سوودی بۆ زیادكردنی كاتژمێرەكانی كارەبا نیشتمانی لەم وەرزە گەرمەدا دەبێت.
قوباد تاڵە‌بانی جێگری سەرۆكی حكومەت رایگەیاند، ئەمرۆ هەنگاوێكی گرنگمان نا بەرەو خزمەتكردنی باشتری هاووڵاتیانی كوردستان، وتیشی: سەرۆكی حكومەت و بەندە لەگەڵ هەردوو وەزیری كارەبا و پلاندانان، بەشداربووین لە رێوڕەسمی كردنەوەی وێستگەی بە‌رهە‌مهێنانی كارە‌بای 300 مێگاواتی هەڵمیی قەزای خەبات لە‌ هە‌ولێر.
رونیشیكردەوە، ئەم پرۆژەیە كە لە كابینەی پێشوودا دەست بەدروستكردنی كراوە، لە ئێستادا قۆناغی یەكەمی دەكەوێتە كار. كەوتنەگەڕی هەردوو یەكەی ئەم وێستگەیە كارەبای هەرێمی كوردستان بەرێژەی 10% زیاد دەكات.
ئاماژەی بەوەشكرد، بە كردنەوەی ئەم وێستگەیەو دەستپێكردنی پرۆژەی شەقامی 100م سلێمانی خزمەتێكی باشتری هاووڵاتیان دەكرێت، وتیشی: هەلی كارێكی زۆریش دەڕەخسێنین، خەڵكی كوردستان شایستەی خزمەتی زیاترن و لەم پێناوەشدا هەرچی لە‌تواناماندا بێت درێغی ناكەین.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو