وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندرووستی‌ عیراق چاكبوونه‌وه‌ی‌ نزیكه‌ی‌ 4000 تووشبووی‌ كۆرۆنای‌ راگه‌یاند

  2020-07-14 14:49      97 جار بینراوە        کۆمێنت
3784 كه‌س تووشبوو به‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه‌

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 14ی‌ ته‌مووز، له‌ راگه‌یه‌ندراویكدا، وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندرووستی‌ عیراق، بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی‌ 24 كاتژمێری‌ رابردوودا 3784 كه‌س تووشبوو به‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه‌.
بەگوێرەی راگەیەندراوه‌كه‌ی‌ وەزارەتی تەندروستی عێراق، تائێستا 50 هەزار و 782 کەس چاکبوونەتەوە، 81 هەزار و 757 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و سێ هەزار و 345 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندرووستی‌ عیراق رایگه‌یاند ژماره‌ی‌ ئه‌و تووشبووانه‌ی‌ كۆرۆنا كه‌  له‌ماوه‌ی‌ 24 كاتژمێردا چاكبوونه‌ته‌وه‌ له‌ ژماره‌ی‌ ئه‌وانه‌ی‌ تووشبوون زیاتره‌.
له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانیش، دكتۆر سه‌باح هه‌ورامی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ته‌ندرووستی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ رایگه‌یاند كه‌ شه‌پۆلی‌ كۆرۆنا له‌سنووری‌ ئه‌و پارێزگایه‌دا روو له‌ داكشانه‌و پێشبینی‌ ده‌كرێت له‌ڕۆژانی‌ داهاتوودا هه‌واڵی‌ خۆش ده‌رباره‌ی‌ كزبوونی‌ ته‌وژمی‌ تووشبوون به‌ كۆرۆنا رابگه‌یه‌ندرێت.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو