سه‌ركرده‌یه‌كی به‌ره‌ی‌ توركمانی‌ باس له‌ گەڕانەوەی پێشمه‌رگه‌ بۆ کەرکوک ده‌كات

  2020-07-14 16:11      253 جار بینراوە        کۆمێنت
هیچ رێگریه‌كی ده‌ستوری و یاسایی نییه‌ كه‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان ئاماده‌یی هه‌بێت

یه‌كێك له‌ سه‌ركرده‌كانی‌ به‌ره‌ی‌ توركمانی‌ باس له‌ پرۆسه‌ی‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ بۆ سنووری‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك ده‌كات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 14ی‌ ته‌مموز، محه‌مه‌د مه‌هدی به‌یاتی سه‌ركرده‌ به‌ره‌ی توركمانی‌ رایگه‌یاند، رێكکه‌وتنێك له‌نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستاندا كراوه‌، بۆ ئه‌وه‌ی به‌چه‌ند قۆناغێك هێزی پێشمه‌رگه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ كه‌ركوك. به‌یاتی له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندوه‌، رێكکه‌وتنی هه‌رێم و به‌غدا بۆ بوونی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ ژوری ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شی كه‌ركوك كراوه‌، ئه‌و ژوره‌ش له‌قۆناغی یه‌كه‌مدا، له‌هێزه‌ ئه‌منیه‌كان و حه‌شدی شه‌عبی و هێزی پێشمه‌رگه‌ پێكدێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، رێکكه‌وتنه‌كه‌ به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌یه‌ بۆ كه‌ركوك، به‌ڵام به‌چه‌ند قۆناغێك جێبه‌جێ ده‌كرێت.
پێشتریش هه‌رێم كه‌مال ئاغا، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری عێراق رایگه‌یاندبوو هیچ رێگریه‌كی ده‌ستوری و یاسایی نییه‌ كه‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان ئاماده‌یی هه‌بێت، چونكه‌ ئه‌و ناوچانه‌ تا ئێستا به‌گوێره‌ی مادده‌ی 140 یه‌كلانه‌كراونه‌ته‌ه‌وه‌.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو