كریستیانۆ رۆناڵدۆ، لەگەڵ نمایشكارێك یانەیەك دەكڕێتەوە

  2020-07-24 10:03      193 جار بینراوە        کۆمێنت

كریستیانۆ رۆناڵدۆی یاریزانی یانەی یوڤێنتوس، لەگەڵ خانمە نمایشكارێك یانەیەكی چیلی دەكڕێتەوە.
رۆژنامەی سەنی بەریتانی بڵاویكردۆتەوە، كریستیانۆ رۆناڵدۆ لەگەڵ دانیێلا چاڤێزی خانمە نمایشكار، یانەی رانكاگوای چیلی كڕیوەتەوە كە لە خولی یانە پلە سێیەكانی چیلی یاریدەكات.
ئەو خانمە نمایشكارە دەڵێت، لەگەڵ كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەو یانەیەمان كڕیوەتەوە و بەهیواین بیگەیەنینە ئاستێكی بەرز و ببێتە یەكێك لە یانە بەهێزەكان.
پێشتر لە ساڵی 2015دا چاڤێز ئاشكرایكردبوو، چەند جارێك لەگەڵ كریستیانۆ خەوتووە و ژووانیان هەبووە، لە كاتێكدا كریستیانۆ رۆناڵدۆ لەگەڵ ئێرینا شایكی خانمە نمایشكاری رووسی لە پەیوەندی خۆشەویستیدا بوو.
چاڤێز جگە لەوەی كە وتوویەتی یانەی رانكاگوامان لەگەڵ كریستیانۆ رۆناڵدۆ كریوەتەوە، ئاماژەی بە هیچ شتێكی دیكە نەكردووە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو